مەریوان نەقشبەندی بەکرێگیراوی ئیسرائیلە

مەریوان نەقشبەندی یەکێک لەو کەسانەیە کە بۆ دژایەتی گەلی فەڵەستین لە لایەن ئیسرائیلەوە بەکرێگیراوە.

مووچەکەی مەریوان نەقشبەندی ڕاستەوخۆ لە لایەن شێرزاد مامسانی دابەش دەکرێت کە خۆی بە بەرپرسی کۆمەڵەی بەرگری لە مافی جووەکان دەناسێنێت.

ئەم بەکرێگیراوە کە نازانێت چۆن دوژمنایەتییەکەی بەرامبەر بە گەلی فەڵەستین بخاتەڕوو، ڕایگەیاندووە کە لە ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان فەڵەستینییەکان هەڵوێستیان خەراپ بووە.

مەریوان نەقشبەندی بۆ باسی ئەوە ناکات کە لە ریفراندۆمە شکستخواردووەکەدا کام وڵات و لایەن پشتیوانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیان کردووە؟ ئیسرائیلەکەی پارتی و مەریوان نە‌قشبەندی نەبێت هیچ کەس و لایەن و وڵاتێک لەو پرۆسەیە پشتیوانی نەکرد.