مەحمود عوسمان: کورد لاوازە
مەحمود عوسمان ڕایگەیاندووە کە ناکۆکی و ململانێی بەردەوامی نێوان لایەنە کوردییەکان بە تایبەت پارتی و یەکێتی، زیانی بە بەرژەوەندییەکانی هەرێم گەیاندووە و بە تەواوی لاوازی کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەم دۆخە لاوازەی هەرێم وایکردووە کە کورد لە بەغدا کاریگەریی نەمێنێت و تەنانەت دابەشبوونی نێوان لایەنە سیاسییەکان کاریگەریی لە سەر مافەکانی هاووڵاتیانیش داناوە.