مەحمود عوسمان: دۆخی هەرێم مەترسیدارە
سیاسەتمەداری ناوداری کورد ڕایگەیاندووە کە ناکۆکی و پەرتەوازەیی نێوان لایەنە سیاسییەکان وایکردووە کە دۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو خەراپتربوون بڕوات و لە قۆناغێکی مەترسیداردایە.
مەحمود عوسمان وتی: نامەوێت بڵێم ڕەشبینم بەڵام گەشبینیش نیم، پارتی و یەکێتی وەک دوو هێزی دەسەڵاتدار پێکەوە تەبا نین و ئەگەر دۆخەکە وا بڕوات داهاتووی هەرێمی کوردستان باش نابینم.
ڕاشیگەیاند کە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتییە کە دۆخی کەرکوکیشی بەمەی ئێستا گەیاندووە.