مژدە مەحمود: پەرلەمانمان بە پارتی و یەکێتی چۆڵ کرد
پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کودستان ڕایگەیاند کە جوڵانەوەکە پەرلەمانی بە پارتی و یەکێتی چۆڵ کردووە نەک ئەوەی کە لە سەر ویستی خۆیان ئەوەیان کردبێت.
مژدە مەحمود ڕایگەیاند کە لە ڕاستیدا پارتی و یەکێتی پەرلەمانیان چۆڵ نەکرد بەڵکوو پێیان چۆڵکرا، دەستیان لە کار نەکێشایەوە بەڵکوو دەستیان پێ لەکار کێشانەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەگەر جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای تۆمار نەدەکرد، درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان وەک کارێکی نایاسایی لە لایەن پارتی و یەکێتییەوە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبوو.