موچەدزینی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو

وەزیری دارایی عێراق دزییەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد.

تەیف سامی لە لیستی موچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستاندا فایلی هەزاران کەسی دۆزیوەتەوە کە وەک پاسەوان موچە وەردەگرن بەڵام موچەکانیان لە لایەن بەرپرسانەوە دزراوە.

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە کە زۆربەی ئەو کەسانە وەهمین و دەوام ناکەن.

بەرپرسی وا هەبووە کە موچەی مانگانەی 20 پاسەوانی بۆ خۆی بردووە و کەسیان وەک فەرمانبەر و پاسەوان بوونیان نەبووە.