مووچە نامێنێت!!

کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان (مەسرور بارزانی) و حکومەتی عێراق ئاڵۆزتر بووە و بەغدا تا پابەندبوونی تەواوی هەولێر هیچ بڕە پارەیەک وەک شایستە داراییەکان نانێرێت و ئەوەش جار و بار هەواڵی ناردنی بڵاو دەبێتەوە، وەک قەرز بە هەرێمی کوردستان دەدرێت.

حکومەتی هەرێم بانگەشەی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لە بەرامبەر بەغدا دەکات بەڵام تا ئێستا بە پێی ئەوەی لە دەقی ڕێکەوتنی بودجەدا هاتووە، مەسرور بارزانی تەنیا بە ڕواڵەت بڕێک نەوتی ڕادەستی سۆمۆ کردووە و دەیەوێت بە قاچاخ نەوتی کوردستان ڕەوانەی تورکیا بکاتەوە.

دەسەڵاتدارانی بەغداش بە ڕاشکاوانە ئەوەیان بە فۆئاد حسێن وەک نوێنەری مەسعود بارزانی ڕاگەیاندووە کە مووچە و پشکی بودجەی هەرێم تا پابەندبوونی تەواوی هەولێر ڕەوانە ناکرێت.

حکومەتی هەرێمیش ڕایگەیاندووە کە پارە بۆ دابەشکردنی مووچە نییە. تەنیا چارەسەر خۆپێشاندانی سەرتاسەرییە لە دژی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و گەڕانەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ لای حکومەتی عێراق تا وەک فەرمانبەرانی ئەم وڵاتە بێ لێبڕین و لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت.