مووچە حەیای کوردی بردووە

پارتییەکانیش خۆیان دانیان بەو ڕاستییەدا ناوە کە حکومەتەکەی سەرۆک وەزیرانی خۆڕاگر بۆ مووچە و سواڵکردنی پارە لە بەغداوە حەیای کوردی بردووە.

کاوێز مەلا پەروێز بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی پارتی لە کەرکوک دانی بەوەدا ناوە کە مووچە حەیای بە کوردەوە نەهێشتووە

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بابەتی خانوو و سەیارەکەی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاگری لە خەرمانی چاکسازییەکانی ئەو وەزارەتە بەرداوە.

ئەو بەرپرسەی پارتی ڕایگەیاندووە کە توڕەبوونی خەڵک بە هۆی ئەوەیە کە حکومەت ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش بکات.

کاوێز مەلا پەروێز ڕایگەیاندووە کە گەندەڵی و پارە بە فیڕۆدان و چەپڵە لێدانی خەڵک بۆ بەرپرسان، کوردستانی بەم حاڵە گەیاندووە.