مووچەی سێ مانگی یەکەمی 2024 فەوتا

بە هۆی سیاسەتی شکستخواردووی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەغدا هیچ بڕە پارەیەک وەک شایستەی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2024 نانێرێت.

حکومەتی عێراق بڕی 2 تریلیۆن و 100 ملیار دیناری بە قەرز داوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کە هێشتا 700 ملیار دیناری سێهەمی ڕادەستی هەولێر نەکراوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە پارەکە بە مەرج و کەفالەتی ئەوە بە حکومەتی هەرێم دراوە لە بەشە بودجەی ساڵی 2024 ی ببڕێت، واتە هەر لە ئێستاوە مووچەی سێ مانگی ساڵی داهاتووش فەوتاوە، چونکە قەرزەکەی پێ دەدرێتەوە.