مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران هەر بە ڕاست فەوتا

مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە سایەی شکستی سیاسەتە ئابورییەکانی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی فەوتا.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی یەکلاکردەوە و ڕایگەیاند کە ناتوانێت کاری نایاسایی بکات.

محەمەد شیاع سودانی ئەگەرچی ڕایگەیاندووە کە بەرپرسیاریەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ئەستۆی ئەودایە بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوەشی باسکردووە کە ناتوانێت کاری نایاسایی بکات.

بەمەش مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم فەوتا و چووە پاڵ ئەو هەموو مووچانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەی جۆربەجۆر فەوتاوە.