مونا قەهوەچی بە دەنگی زێرەڤانی چووە پەرلەمان
ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان هێرشی کردووەتە سەر مونا قەهوەچی و ڕایگەیاندووە کە ئەو بە دەنگی هێزەکانی زێرەڤانی چووە پەرلەمان.
شیرین یونس ڕایگەیاندووە کە مونا قەهوەچی بە دەنگی زێرەڤانی پارتی چووە پەرلەمان و گوزارشت لە دەنگی تورکمان ناکات.
ڕاشیگەیاندووە کە پێکهاتەکان بوونەتە دەستەمۆی پارتی و تەنیا پارسەنگی ئەو حیزبەیان بەرز کردووەتەوە.