مونا قەهوەچی: بەژدارێکی کارا دەبین لەحکومەتی داهاتووی هەرێم

مونا قەهوەچی، کاندیدی سەرکەوتووی تورکمان لە بازنەی هەولێر بۆ پەرلەمانی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی بەشداری تورکمانەکان لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان کردووە و ڕایگەیاندووە: لە تۆڕەکانی سۆشیاڵ میدیا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە لەسەر بەشداری نەکردنی پێکهاتەی تورکمان لە کابینەی حکومەتی هەرێم، لێرەوە رایدەگەێنین کەسەر لەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و هەمووی ڕەتدەکەینەوە.

 

 

 

بەشدارییەکی کارای پێکهاتەی تورکمان وەک نەتەوەی دووەم لەهەرێمی کوردستان لە کابینەی حکومەت زۆر گرنگە و ئامادەیی ئێمە لە سیستەمی حکومرانی و سیاسی هەرێمی کوردستان پێگەی هەرێم و تابلۆی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان جوانتر و بەهێزتر دەکات، لە رۆژانی داهاتوودا داواکارییەکانی پێکهاتەی تورکمان بە فەرمی بە شاندی دانوستانکاری لیستی زۆرینەی پەرلەمانی رادەگەیێنین.

منی نبی قهوەچی

کاندیدی دەرچووی پەرلەمانی کوردستان لە کۆتای تورکمان

٤ی ١١ی ٢٠٢٤