مونا قاوەخۆر: هیچ پارەیەکم نەبردووە!

سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە دەنگۆی بردنی نەسرییەی 40 ملیۆن دیناریی مانگی ئایاری لێ بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە تەنیا مووچەکەی بردووە و هیچ پارەیەکی نەبردووە و مووچەکەشی حەڵاڵە و مافی خۆیەتی.

مونا قاوەخۆر یان مونا پارتیچی لە فەیسبووکەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو هەواڵانەی باس لە بردنی پارەی نەسرییە دەکەن، دوورن لە ڕاستی و هەڵبەستراو و درووستکراون.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەو پارەیە براوە تەنیا مووچە بووە و مووچەش مافی خۆیە و چاوی بە هیچ پارەیەکی دیکە نەکەوتووە.