مستەفا چاوڕەش بۆ پارتی: سیخوڕەکان خائینی کوڕی خائینن

بەرپرسی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگە لە سەر بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت بە توندی هۆشداریی دا و ڕایگەیاند کە بە دڵنیاییەوە تۆڵەی دەکرێتەوە.

مستەفا چاوڕەش ڕایگەیاند کە هێرشەکە بە دوو درۆن کراوە و ئەنجامی کاری سیخوڕی بووە کە خائینی کوڕی خائینەکان کردوویانە و بە دڵنیاییەوە تۆڵەی بە زەبرەوە دەکرێتەوە.

وتیشی کە ئەو هێرشە لە ئەنجامی زانیاری هەڵە بووە کە بە تورکیا دراوە و ئەوانەی سیخوڕییەکەیان کردووە خائین و کوڕی خائینن و تۆڵە بە سەبرە بەڵام بە زەبرە.