مردنی مامۆستا ناڕازییەکەی هەولێر گوماناوییە
دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایگەیاندووە کە مردنی جیهان تەها گوماناوییە و دەبێت دەسەڵات ڕاستییەکان ڕوون بکاتەوە کە دەستی لە پشتەوە بووە یان نە؟
بە پێی ئەوەی کە جیهان تەها خۆی پێش مردنەکەی پۆستێکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە بەرەو مردن دەڕوات، گومان لەوە دەکرێت بە هۆی چالاکییەکانیەوە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی پارتییەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکرابێت.
ئەوەی کە جیهان تەها ئاگاداری مردنەکەی بووە، باشترین بەڵگەیە لە سەر گوماناویبوونی ئەم دۆسیەیە.