محەمەد حەکیم: دوو ئیدارەیی دێتەوە

بەرپرسێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان باس لە گەڕانەوەی دوو ئیدارەیی بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.

محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە نەچێت، هەرێم بۆ دۆخی دوو ئیدارەییەکەی هەولێر و سلێمانی دەگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەگەر هەڵبژاردنەکان دوا بخرێت ئەوا هیچ گەرەنتییەک نییە لە داهاتووشدا بەڕێوە بچێت، بە تایبەت ئەگەر یەکێتی بە کرداری لە دژی بێت.

ئەو بەرپرسەی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاندووە کە بە بێ ڕەزامەندی پارتی و یەکێتی، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە ناچێت.