محەمەدی حاجی مەحمود: ژیانی هاووڵاتیان لە دۆخێکی قورس و سەختدایە

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە ژیانی هاووڵاتیان لە دۆخێکی قورس و سەختدایە و دەبێت حکومەت قەیرانی مووچە چارەسەر بکات.

محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان وتی کە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕوبەڕوی چەندین قەیران بوونەتەوە.

لە کاتێکدا لە مانگی کانوونی یەکەم نزیک دەبینەوە، هێشتا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی ئەیلولی دابەش نەکردووە و شاندێکی دیکەی بۆ سواڵە مووچە ناردووەتە بەغدا.