محەممەد شوانی: دۆخی کورد باش نییە

ڕێکخەری ژووری ناوچە کێشە لە سەرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە دۆخی کورد لەو ناوچانە خەراپە و ئەوەش پەیوەندی بە نەبوونی یەکڕیزی و بەرنامەی ستراتیژی درێژخایەنی کوردەوە هەیە.

محەممەد شوانی ڕایگەیاند کە خەراپبوونی دۆخی کورد لە ناوچە کێشە لە سەرەکان لە ئێستادا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ڕوون بووەتەوە و بەرژەوەندی حیزبی و بنەماڵەیی لە کەرکوک و تەواوی ناوچە کێشە لە سەرەکان مافەکانی کوردی خستووەتە بەردەم مەترسییەوە.

ئەو بەرپرسەی گۆڕان ڕایگەیاند کە کورد تەنانەت لە سەردەمی بەهێزبوونیدا لە کەرکوک نەیتوانی مافەکانی خۆی لە ناوچە کێشە لە سەرەکان جێبەجێ بکات.

محەممەد شوانی وتی کە هیچ هیوایەک نییە و کورد کارتی فشاری بە دەستەوە نەماوە و نابێت هیوامان بەوە هەبێت کە ئەم ڕەوشە نالەبار و پەرتەوازەییە بە هەڵبژاردن بگاتە دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد.

وتیشی کە کێشە و ململانێ ناوخۆییەکان لە هەرێمی کوردستان کاریگەریی لە سەر دۆخی ناوچە کێشە لە سەرەکانیش داناوە.