مامە سۆرانیش کردیە ژنی دووەم

تەنیا پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ژنی دووەمی هێناوە.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بەغدا ژنی دووەمی هێناوە کە ئافرەتێکی شاری سلێمانییە.

ئەم کارەی سۆران عومەر بە پێچەوانەی یاسای هەموارکراوی باری کەسێتی ساڵی 2008 ی کوردستانە، یاسایەک کە ڕێگە نادات ژنی دووەم بهێندرێت، بە کۆمەڵە عوزرێکەوە نەبێت.

ژنی یەکەمی سۆران عومەر کادیرێکی دیاری کۆمەڵی دادگەرییە و 5 منداڵیان هەیە کە بچووکەکەیان دوو ساڵیەتی و لە ڕووی یاساییەوە لێک جیا نەبوونەتەوە.