مامۆستایانی وانەبێژ پەنا بۆ بەغدا دەبەن

خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایانی وانەبێژ چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و حکومەتە خۆماڵییەکە تا ئێستا هیچ ئاوڕێکی لە داواکارییەکانی ئەوان نەداوەتەوە.

مامۆستایانی وانەبێژ کە ڕۆڵی گرنگیان لە پرۆسەی خوێندندا هەیە داواکارن بکرێنە هەمیشەیی و بە زیاترکردنی مووچەکانیان باری ژیان و گوزەرانیان باشتر بێت، هەرچەندە لە بنەڕەتدا حکومەت مووچەیەکی نییە بە سەر مامۆستایاندا دابەشی بکات.

ئەوان کە لە پاش چەندین ساڵ لە حکومەتی هەرێم بێهیوا بوون بڕیاریان داوە خۆپێشاندانەکانیان ببەنە بەغدا و داواکارییەکانیان ئاراستەی حکومەتی عێراق بکەن.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 36 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە کە مووچەکانیان لە 200 هەزار تا 400 هەزار دینارە و داوا دەکەن بکرێنە هەمیشەیی.