ماستاوچییەک بە ناوی خاڵە عەبە

خاڵە عەبە بۆ دانەوەی قیستی کورسییەکەی کەوتووەتەوە دژایەتیکردنی بەغدا و بەرگریکردن لە حکومەتە کەمتەرخەمەکەی مەسرور بارزانی.

عەبدوڵای حاجی مەحمود کە بە خاڵە عەبەی کابینەی حکومەتی هەرێم ناسراوە، کەوتووەتە سیحر و جادو و ڕایگەیاندووە کە مێژوو دووبارە دەبێتەوە و ئەنجامەکەی لە زیانی دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق دەبێت.

وەزیرەکەی حکومەتی هەرێم کە کورسییەکەی لە لایەن پارتییەوە بە خێر و بۆ مەرامی تایبەت پێبەخشراوە، ڕایگەیاندووە حکومەتی عێراق پابەندی بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنەکاندا نەبووە.

جا ئەم درۆ گەورەیە کێ قبووڵی دەکات؟ خەڵکی هەرێمی کوردستان دەزانن ئەوەی پابەندی ڕێکەوتنەکان نییە و ڕێگری لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکان و ناردنی بەشی بودجە و مووچە فەرمانبەرانی هەرێم دەکات، حکومەتی هەولێرە نە بەغدا.