ماستاوچییەک بە ناوی ئاری هەرسین

کادیری پێشکەوتووی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە نوێترین بادانەوەی بۆ ماڵباتی بارزانی ڕایگەیاندووە کە هەر سەرکەوتنێک لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بە واتای سەرکەوتنی دیپلۆماسیەتی مەسرور بارزانییە.

ئاری هەرسین بە کەناڵە تاڵانچییەکەی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە تاکە دەمڕاستی شەرعی بۆ هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە بەغدا سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییە و هەر سەرکەوتنێک لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕوو بدات بۆ دیپلۆماسیەتی جەنابیان دەگەڕێتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەر کەسێکی دیکە کە ئەندامێکی حیزبە و بۆ خۆی لابەلا دەچێتە بەغدا و برنج و شلەیەک لە گەڵ بەرپرسێک دەخوات لەوێدا، ئەمە نابێتە نوێنەرایەتیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان، لە بەر ئەوەی کە ئەو کەسە ڕاسپێردراوە بچێت بۆ ئەوەی کە لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی تێکبدات و تووشی کێشەی بکات.

ماستاوچییەکەی ماڵباتی بارزانی ڕایگەیاندووە کە کاری سەرۆکی حیزب نییە لە گەڵ بەغدا وتووێژ بکات و ناشکرێت خۆی بە نوێنەری خەڵکی کوردستان بناسێنێت.