لە کەمپی مەخمور دژی پارتی خۆپێشاندان کرا

ڕۆژی پێنج شەمە دانیشتووانی کەمپی مەخمور لە دژی هێزەکانی هەشتای پێشمەرگەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان خۆپێشاندانیان کرد.

دانیشتووانی کەمپی مەخمور دژی ئەوەن کە هێزەکانی پارتی لە شوێنی گەریلاکانی پەکەکە جێگیر بکرێن.

پێشتر سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری مەخمور ڕایگەیاندبوو کە لە گەڵ سوپای عێراق ڕێکەوتوون بۆ دابەشکردنی خاڵەکانی چیای قەرەچووخ.