لە هەولێر مانگرتنی سەرتاسەرییە

دژی بڕیاری هەرزانکردنی نان و سەموون، تەواوی نانەواخانەکانی پارێزگای هەولێر مانگرتنیان لە کارکردن ڕاگەیاند.

بە پێی زانیارییەکان خاوەنی 610 نانەواخانەی پارێزگای هەولێر مانگرتنیان ڕاگەیاندووە و ڕایانگەیاندووە کە حکومەت هۆکاری ئەم دۆخەیە.

خاوەن نانەواخانەکان ڕایانگەیاندووە کە حکومەت دەستی خستووەتە گیرفانیان و چاوی بڕیوەتە نانی دەمی منداڵەکانیان.

ئەوان ڕایانگەیاندووە کە بەرپرسان ڕێگە بە کارکردنیان نادەن و بڕیارەکەیان بووەتە هۆی زیانێکی زۆر بۆیان.