لە هەولێر زەوییەک درایە شڤان پارە

لە شاری هەولێر بە بەهای 22 ملیۆن دۆلار زەوییەک درایە شڤان پەروەر کە بە هۆی هاوکاریکردنی تورکیا و پارتی لە دژی پەکەکە بە شڤان پارە ناسراوە.

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بە بۆنەی وەرگرتنی نزیکەی 35 هەزار مەتر زەوی لە شوێنێکی نایابی هەولێر کە بە بەهای 22 ملیۆن دۆلارە و لە زووترین کات دەیکەنە شوقە بە ناوی پرۆژەی ئەلسکا تاوەر، پیرۆزبایی لە هونەرمەندی کورد شڤان پەروەر دەکەم.

شڤان پارە یەکێک لە هاوپەیمانەکانی پارتی و تورکیایە و بەردەوام پشتیوانی بۆ ئەوان دەربڕیوە.