لە هەولێر خۆپێشاندان دەکرێت

شەوی دووشەممە لە شاری هەولێر خۆپێشاندان بەڕێوەچوو. ئەمساڵ بە هۆکارە جیاجیاکان هەولێر و خۆپێشاندان دوو ناوی ئاشنای یەکتر بوون.

بە هۆی کەمی خزمەتگوزاری لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، بەشێک لەو خوێندکارانەی لە بەشە ناوخۆییەکانی کچانی زانکۆکە دەمێننەوە، خۆپێشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

خۆپێشاندانەکانیش بە هۆی خەراپی کارەبا و کەمی ئاو لە بەشە ناوخۆییەکانی کچانی زانکۆی سەڵاحەدینەوە بووە.

کچانی خۆپێشاندەر ڕایانگەیاندووە کە ئەمە کێشەی چەندین ساڵەیە و بەرپرسان تا ئێستا هیچ هەوڵێکی چارەسەرکردنیان نەداوە.