لە هەولێر تەقینەوەیەک ڕوویدا

ئێوارەی هەینی لە سەر پردێکی شەقامی 60 مەتری لە شاری هەولێر تەقینەوەیەک ڕوویدا و هێزە ئەمنییەکانیش ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زانیارییەکان دەکەن.

کەناڵی ئێن ئار تی ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە سەر کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی تیمێکی ئەو کەناڵەدا کردووە و ڕێگە نادەن ڕاستی ڕووداوەکە ئاشکرا بکرێت.

بەرپرسانی پارتی هیچ لێدوان و زانیارییەکیان لە سەر ئەو ڕووداوە بڵاو نەکردووەتەوە بەڵام سەرچاوە خۆجێیەکان دەڵێن کە دەنگی تەقینەوەکە زۆر بەهێز بووە.