لە هەولێری ژێر دەسەڵاتی پارتی کێشەی کارەباش هەیە
بەم گەرمای هاوینە هەولێر بێ ئاوە و قەیرانێک ڕوبەڕوی خەڵکەکەی بووەتەوە، بەم حاڵەوە کارەباش نییە و دانیشتووانی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر دژی نەبوونی کارەبا و کێشەی بەردەوام، گردبوونەوە.
ژمارەیەک لە دانیشتووانی یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی شاری هەولێر لە بەردەم شوقەکانیان دووبارە گردبوونەوە و ڕەخنەیان لە زۆریی نرخی مانگانەی خزمەتگوزارییەکان و کێشەی کارەبای پرۆژەکە گرت.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە کێشەی سەرەکییان کارەبایە و ئەو مۆلیدەیەی لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکە کار دەکات تەنیا دەنگ و دووکەڵی هەیە و کارەبایان بۆ دابین ناکات.
ئەوان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە لە گەرمای هاوینی ئەمساڵدا ڕۆژانە زیاتر لە 10 جار کارەبایان دەبڕێت.