لە هەرێمی کوردستان تەنیا حاڵی بەرپرسان و کاسەلێسەکانیان باشە
لەم هەرێمە پڕ لە کێشە و نەهامەتییەدا حاڵی کەس باش نییە، کاتی کەس باش نییە، تەنیا کات و حاڵی بەرپرسان و کاسەلێسەکانی دەوروبەریان نەبێت.
ناشیرنیتر لە هەمووی ئەوەی کە بەرپرسانی هەرێم لە هەر بۆنەیەکدا خۆیان بە پشتیوانی خەڵک و لەوان دەزانن، کەچی هیچ هەوڵ و هەنگاوێکیان تا ئێستا لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ئەوان نەبووە.
ئەگەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەیری حاڵی ئەم خەڵکە لێقەوماوە بکەن توانای نان خواردنیان نامێنێت، ئەگەر تۆزقاڵێک ویژدان و مرۆڤبوون لەواندا بوونی مابێت.
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان خوا و خەڵکیان لەبیر کردووە و یەکسەر خەریکی دزی و کاری بەدڕەوشتی و نوقمی بێ ئەخلاقین.
ئەوان وا دەزانن ئەم دەسەڵاتەیان بۆ هەمیشەیە، ناتوانن تەنیا دەقەیەک بیر لە چارەنووسی سەدام و قەزافی و موبارەک و ئەم و ئەو بکەنەوە؟
ئایا حکومەت و دەسەڵاتەکەی ئەمان ئەوەندەی ئەو دیکتاتۆرانە ناویان برا، بەهێزە؟ رۆژێک دێت باسی لەناوچوونی ئەمانەش بکرێت، بە دڵنیاییەوە ئەو ڕۆژە حاڵ و کاتی خەڵک زۆر باش دەبێت.