لە هەرێمی کوردستان باس باسی 700 ملیار دینارەکەی بەغدایە

هەر ماڵپەڕ و پەیج و کەناڵێکی کوردی دەبینیت، یەکسەر باسی هاتن و نەهاتنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدایە، ئەرێ بە ڕاست حکومەتێک لە دۆخێکی وەهادا بێت موفلیس نییە؟

نوێنەرانی کورد لە بەغدا، چ ئەوانەی لە پەرلەمانن و چ ئەوانەی لە حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانین، هەمووان ڕۆژانە لێدوان بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەدەن یان خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە باسی هاتنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا دەکەن.

بڕیارەکەش لای تەیف سامی وەزیری دارایی حکومەتی عێراقە و دیار نییە کەی ئەو پارەیە بە دەستی حکومەتە خۆڕاگرەکە دەگات.

حکومەتی هەرێم بەم دۆخەوە خۆی بە حکومەت ناو دەبات؟ حکومەتێک نەتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی دابەش بکات پێناسەی حکومەت هەڵناگرێت.