لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی ڕۆژنامەنووسان ئازار دراون
هۆزان قادر سەرۆکی ڕێکخراوی پەیامنێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە بە پێی ئامارەکانی بەردەست ئەم ڕێکخراوە، لە پارێزگای دهۆک زیاترین پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان کراوە و 25 حاڵەت تۆمار کراوە.
ناوبراو وتی کە لە هەولێریش 16 حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان تۆمار کراوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی پەیامنێران ڕایگەیاند لە هەڵەبجەش 5 حاڵەت و لە سلێمانی 4 حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان هەبووە.
بە پێی ئەم ئامارانەش، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بوونەتە شوێنی ئازاردانی ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان.