لە سەدا 20 ی خەڵکی هەرێمی کوردستان تا ئێستا نەوتیان وەرنەگرتووە

وەرزی زستانە و حکومەتە خۆڕاگرەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە نەوتی سپی بە سەر لە سەدا 80 ی خێزانەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەش کراوە. ئەمەش بە واتایە ئەوەیە کە لە سەدا 20 ی خەڵک هێشتا نەوتیان وەرنەگرتووە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتە کەمتەرخەمەکەی هەرێم بانگەشەی ئەوەیکردووە کە نەوتی بە سەر لە سەدا 80 ی خێزانەکاندا دابەشکردووە.

بەمەش بێت تا ئێستا لە سەدا 20 ی خەڵک نەوتی زستانەیان وەرنەگرتووە و ڕەنگە بۆ وەرزی بەهار وەریبگرن.

نەوتەکەی حکومەتی هەرێمیش بە نرخێک بە خەڵک دراوە کە ناڕەزایەتی و ڕەخنەیەکی زۆری بە دواوە بووە.