لە زانکۆى سلێمانى لە 95% فۆڕمى تەوتین پڕکراوەتەوە

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، زیاتر لە 95%ی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی فۆڕمى تەوتینیان پڕکردووەتەوە و تەنها بەشێکى کەم لە هەژمارى من خۆیان تۆمارکردووە.

کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیان، تەنیا ژمارەیەکى کەم فۆڕمى هەژمارى منیان پڕکردووەتەوە، زیاتر لە 95%ی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی فۆڕمى تەوتینیان پڕکردووەتەوە.

وتیشى، سەرجەم ئەو کەسانەى فۆڕمى تەوتینیان پڕکردووەتەوە ناردویانن بۆ لایەنى پەیوەندیدار بۆ ئەوەى بنێردرێن بۆ بەغداد.

بەوتەى سەرۆکى زانکۆى سلێمانى، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەى پێشتر فۆڕمى ‘هەژمارى من’یان پڕکردووەتەوە لە ئێستادا مافى ئەوەیان هەیە فۆڕمى تەوتین پڕبکەنەوە.

هەر ئەمڕۆ پرۆسەى هەژمارى من کە پێشتر بە بڕیرى سەرۆکى یەکێتى راگیرابوو دەستپێکردووەتەوە و داوا لە فەرمانبەر و مووچە خۆران کراوە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە بەمەبەستى بە ئەلیکترۆنکردنى مووچەکانیان.