لە دەڤەری بارزان چی ڕوو دەدات؟

بە دەیان وێنەی ئەدهەم بارزانی سەرپەرشتیاری ڕەوتی هێڵی سێهەم لە دەڤەری بارزان و ناوچەکانی دیکەی هەر دوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بڵاو بووەتەوە. ئەم دۆخەش هێمای دەرکەوتنی زیاتری ناڕەزایەتییەکانە لە دژی دەسەڵاتی بارزانییەکان لەو ناوچەیە.

لە هەولێر، قەزای مێرگەسور، دەڤەری بارزان، دهۆک، ئامێدی، شیلادزێ، سیرێ، دێرەلۆک و سۆلاڤ بە دەیان وێنەی ئەدهەم بارزانی کەسایەتی ناڕازی و نەیاری بارزانییەکان بڵاو بووەتەوە.

هێڵی سێهەم ڕەوتێکی نوێی سیاسییە کە لە لایەن ئەدهەم بارزانی بە مەبەستی گۆڕانکاری سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەستی بە چالاکی کردووە.