لە دوای پەرلەمان، نەوەی نوێ ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمیشی هەڵوەشاندەوە

لە ئەنجامی سکاڵایەکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد.

دادگای فیدراڵیی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاری هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد و ڕایگەیاندووە کە دەبێت ئەندامانی ئەنجومەنەکە مووچەی پێنج ساڵیان بگەڕێننەوە.

ڕۆژی 30 ی ئایاری ئەمساڵیش دادگای فیدراڵی لە سەر سکاڵایەکی نەوەی نوێ، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە.