لە بەغداوە هەڕەشە لە مەسرور بارزانی دەکرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لە گەڵ دەستپێکردنی وەرزی نوێی پەرلەمان، مەسرور بارزانی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانیش لە پۆستەکەی لا دەبرێت.

یوسف کیلابی ڕایگەیاند کە وەرزی نوێی پەرلەمانی عێراق وەک هاوینی تەمموز، وەزرێکی گەرمی یاسادانان دەبێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت و شاخەوان عەبدوڵڵاش لە پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دوور دەخرێتەوە.