لە بەغداوە دیسانەوە پارتی تەزایەوە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەر ئاوارەیەک لە دوای وادەی دیاریکراو بۆ شار و ناوچەی خۆی نەگەڕێتەوە، سیفەتی ئاوارەیی نامێنێت و دەبێگتە خەڵکی ئەو شوێنەی کە تێیدا دەژی.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ئەم مانگە موڵەتی مانەوەیان هەیە و دەبێت بگەڕێنەوە.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەر ئەوەی کە ئاوارەکان بۆ دەنگدان بە کار دێنێت، دژی گەڕانەوەی ئەوانە و ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی حکومەتی عێراق ڕەتدەکاتەوە.