لە بێدەنگیی پارتی؛ تــورکیا چەندین بنکەی نوێی سەربازیی لە هەرێم کردەووە
تورکیا هەشت بنکەی نوێی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان دروستکردووە و ئەمەش لە کاتێک دایە کە پارتی و حکومەتی هەرێم بە یەک وشە کاردانەوەیان نەبووە.
رۆژنامەى میللییەتی تورکی بڵاوی کردەوە؛ تورکیا بە قوڵایی 25 کیلۆمەتر لە نزیک سنووری نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان هەشت بنکەى سەربازیی نوێێ دروست کردووە.
هەریەک لەو بنکانە کە دەکەوێتە ناوچەی زیلۆک ئاسایشی ناوچەکەی خۆی لە ئەستۆدایە لە بەرامبەر هەر جوڵەیەکی پەکەکە لە ناوچەکە.