لەم چڵ بۆ ئەو چڵ و لەم دار بۆ ئەو دار، ئەمە چیرۆکی ئارام قادرە
لە شاری سلێمانی یەکگرتنی چوار حیزبی بە ناو سیاسی ڕاگەێندرا. هاوپەیمانی نیشتمانی لە گەڵ سێ حیزبی دیکە بوونەتە یەک بەرەی سیاسی.
ئارام قادر یەکگرتنی هاوپەیمانی نیشتمانیی لە گەڵ حیزبی ڕزگاری نیشتمانی، بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان و کڵپەی نیشتمانی ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە ئەم چوار حیزبە بەرنامەی بەرەو یەکبوون و یەکگرتنیان بۆ درووستکردنی هێزێکی سیاسی جێبەجێ دەکەن.
ئارام قادر داوای لە هەر گرووپ و لایەنێک کردووە کە بۆ دەوڵەمەندبوونی ئەم بەرەیە پەیوەندی بەوانەوە بکەن.