لەدادگای فیدڕاڵی داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم دەکرێت

سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لەدادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دژی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە و داوای هەڵوەشانەوەی حکومەتی هەرێم دەکات.

لەناوەڕۆکی سکاڵاکەی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ هاتووە، ئەگەر لەماوەی سێ مانگ و تا کۆتای مانگی ئاب هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرا حکومەتی هەرێم هەڵبوەشێتەوە و سەرجەم بڕیارەکانی بەنادەستوری بناسرێت.

دادگای فیدڕاڵی ڕۆژی ۲٨ی تەمووزی وەک یەکەم ڕۆژی دادبینی بۆ سکاڵاکەی سروە عەبدولواحید دیاریکردووە.

پێشتر دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵای نەوەی نوێ پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی هەڵوەشاندەوە.