لەتیف ڕەشید لە سەرۆکایەتی کۆمار لادەبرێت

لاوازبوونی لەتیف ڕەشید لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وایکردووە کە یەکێتی لە هەوڵی لادانیدا بێت.

پاش ئەوەی کە لەتیف ڕەشید لە لایەن کوڕانی تاڵەبانی و بە هۆی دەستڕۆیشتوویی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە کرایە سەرۆک کۆمار و لە ترسی ڤیتۆی مەسعود بارزانی، یەکێتی بەرهەم ساڵح ی دوورخستەوە، شکستی کارنامەی لەتیف ڕەشید و ناشارەزایی لە پێگەی سەرۆک کۆمار و هەروەها ئەو تیمەی لە گەڵیدایە، وایکردووە کە پلانی لادانی لە ئێستادا لە لایەن یەکێتی و بافڵ تاڵەبانییەوە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بافڵ تاڵەبانی هەوڵەکانی لە ڕێگەی سەرکردە شێعەکانەوە دەستپێکردووە بەڵام دیسانەوە ڕوبەڕوی ڤیتۆی مەسعود بارزانی دەبێتەوە. لە لایەکی دیکەوە تاڵەبانی نایەوێت بە هۆی تۆرانی بەرهەم ساڵحەوە پێگەی حیزبەکەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا لاوازتر ببێت هەر بۆیە دەیەوێت بە هەر شێوازێک بێت ناوبراو بگەڕێنێتەوە کۆشکی سەلام.

ئەمەش لە کاتێکداتە کە لادانی سەرۆک کۆمار لە عێراق پێویستی بە ڕێوشوێنی یاسایی تایبەت بە خۆی هەیە.