لەتیف هەڵمەت: با بڕووخێ ئەم حکومەتەی هەرێمی کوردستان
لەتیف هەڵمەت سەبارەت بە وەرنەگرتنی مووچەکەیەوە لە لایەن حکومەتە خۆراگرەکەی هەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو دەستەی هێندەی ژمارەی ئەستێرەکانی ئاسمان شیعری بۆ ئەم نیشتمانە نووسیوە و بەرگری لەم نیشتمانە کردووە، مافی ڕەوای خۆیان نەدایەوە و بە بەتاڵی گەڕایەوە بۆ ماڵ.
ناوبراو پرسیاری کردووە کە ئەمە حکومەتە یان گەمەی شەترەنجە و ڕایگەیاندووە کە گەمەی شەترەنجە.
لەتیف هەڵمەت نەفرەتی بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ناردووە و داوای ڕووخاندنی حکومەتی هەرێمی کردووە.