لیوا ئەیوب یوسف هەڕەشە دەکات
لیوا ئەیوب یوسف لە پەیامە هەڕەشەئامێزەکەی بۆ مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە بارودۆخی خەراپ و ناهەمواری کوردستان و دۆخی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و کاسبکاران ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خەراپی دەڕوات.
ڕاشیگەیاندووە کە دوو لایەنی و یەک نەگرتوویی کورد و حیزبایەتی هەموو ئینتیمایەکی لە ناو بردووە، کوردستان‌مان لە دۆخێکی پڕ تەنگەژە و قەیراندایە لە هەموو ڕوویەکەوە کە بەرەو کاولبوون دەڕوات.
نووسیویشیه‌تی: ئه‌وه‌ی زیاتر له په‌نجا ساڵه هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ین و خوێنمان بۆ ڕشتووه به ساتێك له‌ده‌ستمان ئه‌چێ به جۆرێك كه سه‌دان ساڵی تر بۆمان چاك ناكرێته‌وه، خه‌ریكه ئه‌بینه نموونه‌یه‌كی ناشیرینی حكومڕانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی، پشتگوێ خستن و ئاوڕ نه‌دانه‌وه له بیر‌و ڕای گشتی جه‌ماوه‌ر و دابین نه‌كردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان ئاماژه‌یه‌كی خراپه بۆیه تكایه چاوێك به دۆخی كوردستان و هاوڵاتیاندا بخشێننه‌وه.
ده‌شڵێت: به یه‌ك نه‌گرتوویی و پێك نه‌هاتن و ڕێك نه‌كه‌وتن ڕیسه‌كه مه‌كه‌نه‌وه به خوری، ناكۆكی و جیاوازیه‌كانتان لاخه‌ن و ناوماڵی كورد یه‌ك بخه‌ن به ده‌ست له‌ناو ده‌ستی و ته‌بایی و برایه‌تی، حكومه‌ت نوێنه‌ری خه‌ڵكه نه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌كانی تر، بۆیه حیزبایه‌تی بخه‌نه لاوه و له باره‌گاكانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیدا حیزبایه‌تی بكه‌ن، به‌ڵام له ناو بینای حكومه‌تدا نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشمه‌رگه له په‌یامه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه كه ئێمه خه‌باتمان بۆ ئه‌م ڕۆژه نه‌كردووه كه ئاوا زه‌لیلی كورد ببینین، به‌ڵكو كردمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد وه‌ك هه‌ر گه‌لێكی تر كه مافیان هه‌یه خاك و وڵاتیان هه‌بێ و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی هاوزمانیان هه‌بێ، كه‌چی ڕۆژ به‌ڕۆژ په‌شیمانمان ئه‌كه‌نه‌وه له‌و خه‌بات و تێكۆشانه‌ی كردمان.
لیوا ئه‌یوب یوسف ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه جامه‌كه‌مان خه‌ریكه پڕ ئه‌بێت ، ئیتر ڕێگا ناده‌ین له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و تاكه كه‌س و لایه‌نێكدا ده‌ستكه‌وته‌كانمان وێران بكه‌ن، هه‌موو دنیا چاوی له‌سه‌ر كورده، ئه‌وه چه‌ندین ساڵه وڵاتانی زلهێز سه‌رقاڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و داموده‌زگا دوولایه‌نه‌كانی ترن كه‌چی ئێوه بۆ مه‌رامی خۆتان ئاماده نین هاوكاریان بكه‌ن و ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانتان هه‌ڵناگرن.
لیوا ئه‌یوب یوسف بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی رایگه‌یاندووه كه وه‌رن بۆ یه‌ك ڕۆژ سه‌یری دۆخی خه‌ڵك بكه‌ن، وه‌رن یه‌ك كاتژمێر ببنه پێشمه‌رگه، ببنه فه‌رمانبه‌ر، ببنه ئاسایش، ببنه پۆلیس یان كاسبكار، خۆتان بخه‌نه جێگای مناڵێكی شه‌هیده‌وه یان دایكێكی جه‌رگ سوتاوه‌وه كه جه‌رگی خۆی بۆ ئه‌م خاكه به‌خشیوه، وه‌رن بۆ یه‌ك سات ببنه كاسبكار و كرێكار و له دۆخ و گوزه‌رانی سه‌ختی ژیانیان تێبگه‌ن، وه‌رن بۆ ماوه‌یه‌ك ببنه كرێنشین بزانن چه‌نده سه‌خته مووچه‌یه‌ك كه به سێ مانگ وه‌ری ده‌گریت به‌شی كرێی خانووه‌كه‌ت ناكا و مناڵه بێ تاوانه‌كانیشت چاویان له‌ده‌ستی تۆیه، كێ هه‌یه له ئێوه به‌و موچه كه‌م و كاته زۆره بتوانێ ئیداره‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌ی بكات؟ تا كه‌ی ئه‌تانه‌وێ ئاوا به‌رده‌وامبن؟ تا كه‌ی خراپ و خراپتری ئه‌كه‌ن؟.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری لیوای 3 و7ی تایبه‌تی “کاک کۆسرەت هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی په‌تی ئارامیمان به‌ره‌و پچڕان ئه‌چێ.