لقەکانی بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیەی دادێت، جگە لە ئامادەییمان لە كارنامە و دانیشتنەكانی پەڕلەمان، هاوكات كارمان ئەوە دەبێت، كە كارئاسانی و كاری پێویست بكەین بۆ جوڵەكردنی ڕێكارەكانی هاتنی لقی بانكەكانی (ڕەشید و ڕافیدەین) بۆ هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە پەیوەندیداین بۆ دەركردن و جێبەجێ‌ كردنی ڕێنماییەكانی تایبەت بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

جەختیشی كردەوە، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی هیچ گفتوگۆیەک هەڵناگرێت، کە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە بێت.