لایەنە کوردییەکان لە بەغداوە گورزێکیان لە حکومەتەکەی بارزانی وەشاند

لە یەکەم هەنگاوی دوای کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، فراکسیۆنی ئەم حیزبە لە پەرلەمانی عێراق، هاوشانی چەند فراکسیۆنێکی دیکە واژۆی لە سەر ناردنی پرۆژەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوازی ڕاستەوخۆ لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە کردووە.

هەر یەک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی یەکێتی، نەوەی نوێ، کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی لە گەڵ پەرلەمانتاران یوسف کەلابی و حسێن موسا واژۆیان لە سەر ئەوە کردووە کە حکومەتی بەغدا ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکات.

هۆکاری ئەو واژۆکردنەش بۆ دواکەوتن و بڕین و پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن حکومەتی هەولێرەوە بە شێوازی زۆرەملە دەگەڕێتەوە و داوا کراوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان نەکرێت.