لاهور لە یەکێتی کۆتایی هات
ستران عەبدوڵڵا بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی وتی کە لاهور شێخ جەنگی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا موڵەتی بەشداریکردنی نابێت.
ناوبراو وتی کە ئەوانەی دەرکراون مافی بەشداریکردنیان لە کۆنگرەی یەکێتیدا نییە.
بەم پێیەش لاهور شێخ جەنگی کۆتا شانسی گەڕانەوەی بۆ یەکێتی لە دەست داوە.