لاهور لە پێناو خۆیدا کوڕی فەقیرو هەژار بەکاردێنێت تا میلیشیا دروستبکەن و ببنە داردەستی پاراستن

ژنە چالاکوان، شنیار ئەنوەر، لە ژێرناوی " لاهور براکەی خۆی ناکات بە چەکدار" دەڵێت: بەداخەوە کە لاهور لە پێناو خۆیدا کوڕی فەقیرو هەژار بەکاردێنێت تا میلیشیا دروستبکەن و ببنە داردەستی پاراستن.

لەم نووسینەی شنیار ئەنوەردا هاتووە: “بەداخەوە کە لاهور لە پێناو خۆیدا کوڕی فەقیرو هەژار بەکاردێنێت تا میلیشیا دروستبکەن و ببنە داردەستی پاراستن. ئەمانە کوڕی فەقیرو هەژارن و هەریەکێکیان و چیرۆکێکیان هەیە. دژە تیرۆر و زانیاری و ئاسایش هێزی فەرمین و کابرا بشکوژرێت مافی نافەوتێ. بەس ئەم هێزە میلیشیانە بشکوژرێن هیچیان بۆ حسێب ناکرێت. تەنانەت وەک حەشدیش نین میلیشیای تەواون. بەڵام لاهور کوڕی فەقیر دەکات بەچەکدار. ئەمە ئەو لاهورەبو کەبەحساب روبەروی پارتی و تورکیا ئەبۆوە. کەچی پارتیمان بۆ بەهێزتر دەکات.

باشە چ ویژدانی مرۆڤێکی خاوەن مۆراڵ ئاوا کوری فەقیر و هەژار ئەکات بە قەڵغانی خۆی و بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاریان ئەهێنێت؟ باشە ناپرسی وا ئەو گەنجانە کوژران؟ ناپرسی چی وەڵامی کەسوکاریان ئەیەیتەوە؟ خۆ هیچ کەسیان بە شەهید حسابیان بۆ ناکرێت و هیچ مافێکی داراییان نییە؟ ئەزانی تەنانەت حەشدیش ئەندامەکانی بکوژرێت بە شەهیدی سەربازی ئەژمار ئەکرێن؟

باشە تۆ چەندێک لە براو خوشکەزا و برازا و کەسە نزیکەکانت ئاوا کردووە بە چەکداری نایاسایی بۆ خزمەتی خۆت هاوپەیمانەکەت لەهەلێر؟

ئەو گەنجانەت بۆ چییە؟ بۆ شەری دژی تورکیا؟ لە پەڵکانە بەرگری لە جوتیارە کوردەکانی کەرکوک ئەکەیت؟

ئەوە چەند ساڵە هێزی ۷٠ و ۸٠ نەکراوە بەیەک، تۆش کە کاری ئۆپۆزسۆنیت پێ ناکرێت، کە ناتوانی دوو کتێب بخوێنیتەوە، کە ناتوانی کەمێک توانای فکریت پێشبخەیت بە نیازی بە دروستکردنی میلیشیا ژیانی خەڵک بگۆری؟ هەر ئەمەش ئەکەیت کاکە برۆ واز لە گەنجی هەژاری ئەمشارە بهێنە و لە هەولێر فەوج و شتت بۆ دروست بکەن، چونکە تۆ بەس خەمی پاراستنی خۆتە نەک چاکەی گشتی.”