هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی کە تا لە دەسەڵاتدا بوو هیچی نەکرد، ئێستا لە دەرەوەی بازنەی سیاسەت و هێزدا بەردەوام خۆی لە بەرەی خەڵکدا باس دەکات و بانگەشە بۆ خزمەتکردن و پشتیوانیکردنی خەڵک دەکات.
لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا بۆ یادی بنیاتنانی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە ئێمەش قەرزداری ئەم شارە شکۆمەند و خۆشەویستەین، میهرەبانیی سلێمانی لێمان دەخوازێت کە هەمیشە لە بەرەی گەل و ڕاستی و حەقدا بین و خۆمان ساز و ئامادە بکەین لە قۆناغی داهاتوودا شان بدەینە بەر ئەرکێکی قورس و بە پشتیوانی خودای گەورە و بە هیمەتی هەمووان بۆ خزمەتکردن و ئاوەدانی و گەشەپێدانی سلێمانی کە لە ئاست گەورەیی و مەزنی خەبات و خوێنی شارەکەدا بێت و شایستە بێت بە مێژووە پرشنگدارەکەت لە گەڵ تەواوی ناوچەکانی تری کوردستان.