لاهور شێخ جەنگی: کارەساتەکانی هەرێم ئەنجامی شوێنکەوتنی سیاسەتی پارتییە

هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاشکرای کردووە کە لە ناو پارتی دیمۆکراتی کوردستان زیاترین ناکۆکیی لە گەڵ مەسرور بارزانی هەبووە.

لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاندووە کە شوێنکەوتنی سیاسەتەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وەک ئابوری سەربەخۆ و ڕیفراندۆم بووە هۆکاری دەیان کارەسات بۆ هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاندووە کە زۆرترین ناکۆکیی لە گەڵ مەسرور بارزانی هەبووە و لە دوای ڕووداوەکانی 8 ی تەمموزی 2021 ی یەکێتیش نەتوانراوە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم ئاسایی بکرێتەوە.

ئاماژەشی بەوە کردووە کە بێ متمانەیی خەڵک بە حکومەت و حیزبەکانی هەرێم گەورەترین مەترسییە لە سەر داهاتوو و لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووش لە سەدا 73 ی خەڵک دەنگیان بە هیچ حیزبێک نەداوە.