لاهور شێخ جەنگی مەسرور بارزانی بە گەندەڵ ناو دەبات

هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە بانگەشەی چاکسازی و ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی لە لایەن مەسرور بارزانییەوە، ڕایگەیاندووە کە ئەوەی خۆی گەندەڵ بووە ناتوانێت چاکسازی بکات.

لاهور شێخ جەنگی لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ڕووداو کە بڵاونەکراوەتەوە و ئێستا لە میدیاکانی نزیک لە نابراوەوە بڵاوبووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە مەسرور بارزانی بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە دژی گەندەڵی وەستاوەتەوە، من ناتوانم قەناعەت بەو قسە بهێنم، چاکسازی لە سەری سەرەوە دەکرێت، با مەسرور بارزانی لە سەرە گەورەکانەوە دەست پێبکات، دەبێت مەسرور بارزانی لە نێچیرڤان بارزانی و دەوروبەرەکەیەوە دەست پێبکات.

ڕاشیگەیاندووە کە کەسێک خۆی گەندەڵ بووە ناتوانێت چاکسازی بکات.