لاهور شێخ جەنگی لە بەغدا دادگایی دەکرێت

هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە تا لە دەسەڵاتدا بوو بەغدای بە قووڵایی ستراتیژی هەرێم ناو دەبرد و هەوڵی دەدا باشترین پەیوەندیی لە گەڵ حکومەت و سەرکردە عێراقییەکان هەبێت، ئێستا بووەتە نەیاری عێراق و حکومەتەکەی بە بەکرێگیراوی وڵاتانی ناوچەکە ناو دەبات.

لاهور شێخ جەنگی کە هیچی لە دونیای سیاسەتدا بۆ نەماوەتەوە و تەنیا سەردانی شەقام و چایخانە و شوێنە گشتییەکان دەکات، سووکایەتیی بە حکومەتی عێراق کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم حکومەتە نوێنەری خەڵکی عێراق نییە و نوێنەری وڵاتانی ناوچەکەیە.

بەم بۆنەوە بڕیارە حکومەتی عێراق بە فەرمی سکاڵای لە سەر تۆمار بکات و لە ئەگەری دادگاییکردنیش حوکمی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت.